ڕوانگەی سووری: دوای 13 ساڵ شەڕ، تەنها لە سەدا 63ی خاکی سووریا لەژێر کۆنترۆڵی ڕژێم دایە

K24 - هەولێر

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر کۆنترۆڵکردنی خاکی سووریا لەلایەن گرووپ و لایەنەکاندا، کە 13 ساڵە شەڕ و ململانێ لەو وڵاتە بەردەوامە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، نزیکەی 508 هەزار کەس لە سەرەتای شەڕی سووریاوە کوژراوە کە بە بەڵگە تۆمار کراوە.

ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی هێزەکانی ڕژێمی سووریا، ئێران، حزبوڵڵا، ڕووسیا، هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'، هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیا و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە بەم شێوەیە دابەش کراوە:

لە 63.7%، خاکی سووریا لەژێر دەستی هێزەکانی ڕژێمی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری خۆیدایە.

هەروەها لە 22.9% خاکی سووریا لە ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە 4.9% لەژێر دەستی تورکیادان و لە 3% ناوچە هاوبەشەکان لە نێوان هێزەکانی ڕژێم و هێزەکانی سوریای دیموکراتی کوردستانن .

کەمترین ڕێژەیش بەم شێوەیە بووە لە 2.6% خاکی سووریا لەژێر دەستی گرووپە ئیسلامیەکانە هەروەها لە 1.9% هێزەکانی ڕۆژئاوا، لە 1% لە ژێر دەستی داعشدایە.