سێنتکۆم: 10 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان لەناو برد

فڕۆکەی شەڕکەری ئەمەریکا
فڕۆکەی شەڕکەری ئەمەریکا

K24 - هەولێر

سێنتکۆم ڕایگەیاند، حەوت مووشەک و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە یەمەن، لەناوبردووە، چونکە هەڕەشەن لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە دەریاییەکانی ئەمەریکا.

فەرماندەیی سەربازیی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاندووە، "هێزەکانیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان حەوت مووشەک و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان لەناوبردووە".

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو چەکانە مەترسییان لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە دەریاییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دروستکردووە، بۆیە ئەم ڕێوشوێنانەش بۆ پاراستنی ئازادیی گەشتکردن و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان گیراوەتە بەر.

لە 19ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2023ەوە، حوسییەکان کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سووریان کردووەتە ئامانج، کە گومانیان هەیە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبێت یان بەرەو بەندەرەکانی ئەو ولاتە.

واشنتن سەرکردایەتیی هاوپەیمانییەکی دەریایی نێودەوڵەتی دەکات بە ئامانجی "پاراستنی کەشتیوانی دەریایی" لەم ناوچە ستراتیژییەدا، کە 12%ی بازرگانی جیهانی تێیدا تێدەپەڕێت.

هێرش و گرژییەکانی دەریای سوور بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکانی کەشتیوانی کەشتییەکانیان بەرەو "ڕەئس رجا ساڵح" ڕێگای باشووری ئەفریقا لا بدەن.