بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی کوردستان24 بانگهێشتی کۆماری چینی میللی دەکرێت

سەردانی کونسوڵی گشتیی کۆماری چین بۆ دامەزراوەی کوردستان24
سەردانی کونسوڵی گشتیی کۆماری چین بۆ دامەزراوەی کوردستان24

K24 - هەولێر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 19-03-2024، لیۆ جیۆن، کونسوڵی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەولێر، سەردانی دامەزراوەی کوردستان2ـی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن کرد و لەلایەن ئەحمەد زاوێتەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەکە پێشوازی لێ کرا.

کونسوڵی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەولێر، پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی لە خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی، بەڕێوەبەرایەتیی و کارمەندانی کوردستان24 بە تایبەتی کرد و هیوای خواست هاووڵاتییانی کوردستان بتوانن جەژنێکی خۆش لەگەڵ ئازیزانیان بەسەر ببەن. 

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین لەلایەک و دامەزراوەی کوردستان24 لەگەڵ کونسوڵخانەی چین؛ تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولا بوو. کونسوڵی کۆماری چینی میللی ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەسەر هەموو ئاستەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەن. ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێزێکی زۆر لە ڕۆڵ و خەباتی کوردستان24 لە گەیاندنی پەیام و دەنگی هاووڵاتییانی کوردستان بە جیهان دەگرن و لە نزیکەوە چاودێریی کارەکانی دامەزراوەکە دەکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، کونسوڵی  کۆماری چینی میللی بە بەڕێوەبەری گشتیی کوردستان24ـی راگەیاند، بۆ ئەمساڵ، لە وڵاکەیان چوار خولی راهێنانی بواری ڕۆژنامەوانی بۆ بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی جیهان لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، بۆیە داوایکرد ڕۆژنامەنووسانی کوردستان24ـیش بەشداریی لە خولەکاندا بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردووش، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی کوردستان24 بۆ مەبەستە سەردانی چینیان کردبوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەولێر بانگهێشتی ئەحمەد زاوێتەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی کوردستان24ـی کرد تاوەکو سەردانی چین بکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنای فەرهەنگ و کۆمەڵگەی چینی ببێت.

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی کوردستان24 بە کونسوڵی  کۆماری چینی میللی ڕاگەیاند، هەموو کاتێک چین و خەڵکەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی کوردستان24 جێگەی بایەخ بوونە و پلانیان هەیە لە داهاتوودا بە شێوەیەکی فراوانتر لە بواری کاری ڕۆژنامەوانی لە چین کاربکەن و هەروەها سوپاسی سەردانەکەی بۆ دامەزراوەی کوردستان24 کرد.