ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەم ئەستێرەیە لەسەر شێوازی کریستیانۆ بڕفێنێت

گارناچۆ
گارناچۆ

میدیاکانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویان کردەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئارەزوو دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەست لەگەڵ ئالیخاندرۆ گارناچۆی ئارجێنتینی واژۆ بکات.

ریاڵ مەدرید لە ساڵی 2009 توانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانچێستەر یونایتد بە گرێبەستێکی پێوانەیی لەوکاتەدا بەرامبەر 80 ملیۆن پاوەند بڕفێنێت.

رۆرژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دووپاتیدەکاتەوە پێرێز پلان بۆ ئەوە دادەنێت سیناریۆی بەدەستهێنانی کریستیانۆ دووبارە بکاتەوە بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئارجێنتینییەکەی مان یونایتد، کە ئەم یاریزانە 19 ساڵانەیە بە ئاستێکی بەرز لە ئۆڵدترافۆرد دەردەکەوێت و بووەتە یاریزانی سەرەکی یانەکە، تا ئێستا لە 38 یاریی لەم وەرزە 7 گۆڵ و 4 ئەسیستی تۆمار کردووە.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ریاڵ مەدرید بە وردی چاودێری گارناچۆ دەکات و پێرێز دەیەوێت کۆبوونەوەی لەگەڵ بکات کاتێک لە مانگی داهاتوو شاندی ریاڵ مەدرید بۆ رووبەڕووبوونەوەی مان سیتی گەشتی بەریتانیا دەکات.

گارناچۆ لە ساڵی 2020 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە رووی لە یانە ئینگلیزییەکە کرد و تا ئێستا 74 یاریی بۆ شەیتانەسوورەکان کردووە و رۆڵی هەبووە لە تۆمارکردنی زیاتر لە 20 گۆڵ.