پارێزگاری سلێمانی، لە بەریتانیا بەشداری لە 'دیداری نەورۆز' کرد

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە 'دیداری نەورۆز' لە لەندەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە 'دیداری نەورۆز' لە لەندەن.

K24 – هەولێر:

سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ مەبەستی بەرزڕاگرنی یادی نەورۆز، دیدارێکی لە لەندەن لەژێر ناونیشانی 'دیداری نەورۆز' رێکخست، کە کوردی هەر چوارپارچەی کوردستان تێیدا میوانداری کرابوون.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا  و سەرۆکی سەنتەری ناوەندی گەشەپێدانی کورد لە لەندەن، بەشداربووین لە 'دیداری نەورۆز' لە لەندەنی پایتەخت، کە کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشداربوون.

پارێزگاری سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا، ئەو دیدارە بەبۆنەی یادی بەرزڕاگرنتی جەژنی نەتەوەیی کورد "نەورۆز" لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیاوە رێکخرابوو.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، باسی لەوەکرد، "لە دیدارەکەدا بە ناوی هەموو کوردستان دوو تابلۆی کاری هونەریی رەسەنی عومەر تۆفیق، هونەرمەندی گەورەی کوردم پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا و ئیبراهیم دۆگاس، سەرۆکی سەنتەری ناوەندی گەشەپێدانی کورد لە لەندەن کرد".

پارێزگاری سلێمانی، گوتیشی: هیوادارم یادی جەژنی نەورۆز ببێتە ماییەی یەکگرتوویی، تەبایی و دروستکردنی پرد و پەیوەندییەکی باشتری کورد چ لە دەرەوەی وڵات، چ لە ناوخۆی کوردستان.

ر
س
س
٦