سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت دەکات

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 3/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.