حكومه‌تی سوید نه‌جاح شه‌ممه‌ری ده‌ستگیر ده‌كات
K24 - ستۆكهۆڵم:
ده‌سه‌ڵاتداراتی سوید لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی پێشووی عێراق ده‌ستپێكرد كه له‌و وڵاته نیشته‌جێیه. به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌و وه‌زیره به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له وه‌رگرتنی هاوكاریی و یارمه‌تییه کۆمەڵایەتییەکان تاوانباره و ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ئاداری 2024) میدیای سوید بڵاوی كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ نه‌جاح شه‌ممه‌ری، وه‌زیری پێشووی به‌رگریی عێراق كه له‌و سوید نیشته‌جێیه ده‌ستپێكردووه.
میدیای سوید روونی كردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان تایبه‌تن به دۆسیه‌ی ساخته كه له‌لایه‌ن شه‌ممه‌رییه‌وه له كاتی وه‌زیریدا ئه‌نجامی داوه.
بەگوێرەی میدیاکانی سوید، شەممەری هاوكاریی و یارمەتییە کۆمەڵایەتییەکانی وەرگرتووە کە شایستەی نەبووە، لەکاتێکدا کە لە ناوخۆی عێراق نیشتەجێ بووە و مووچەی تەواوی لە دەوڵەتی عێراق وەرگرتووە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق ئه‌و كاته‌ی له سوید بووه مۆڵه‌تی ته‌ندروستی درێژخایه‌نی دراوه‌تێ، به‌هۆی ئه‌وه‌یرڕاپۆرتی هه‌بوونی كێشه‌ی وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی داوه‌ته لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌و وڵاته.