ئەم وەرزە بە یەکجاری بۆ کۆرتوا کۆتایی هات

تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید
تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید

تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، دووبارە تووشی پێکانێکی قورس بوو و ئەم وەرزە هیچ چانسێکی بۆ گەڕانەوە نەما. 

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریاڵ مەدرید، بەو هیوایە بوو کۆتاییەکانی ئەم وەرزە لەو پێکانە قورسەی کە سەرەتای ئەم وەرزە بەرۆکی گرتووە رزگاری بێت و دووبارە بگەڕێتەوە و دەست بە یاریکردن بکاتەوە، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە نەهامەتیەکی دیکە رویتێکردووە و ئەمجارەیان لە راهێنانەکانی یانەکەی، لە ئەژنۆی راستی تووشی پێکان بووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، کۆرتوا کە نزیکەی هەفتەیەکە گەڕاوەتەوە و دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە، بەهۆی ئەم پێکانەی ناچارە نەشتەرگەری بکات، هەربۆیە ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی هات و هیچ چانسێکی بۆ گەڕانەوە نەماوە.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی بڵاویان کردووەتەوە، ئەگە گۆڵپارێزە بەلجیکەیەکە بە چارەسەری سروشتی لەو پێکانەی رزگاری بێت، رەنگە چانسێکی کەمی هەبێت بۆ گەڕانەوە.