عادل باخه‌وان بۆ كوردستان24: حوكمی شیعه له عێراقی نوێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، حوكمی شیعه له عێراق له‌دوای ساڵی 2003ـوه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. ده‌شڵێت، دادگای فیدڕاڵی له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران بڕیاره‌كانی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ئاداری 2024) عادل باخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای 2003 له عێراقدا گرێبه‌ستێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه كه ده‌سته‌به‌ری به‌ڵێنه‌كان و پاراستنی مافه‌كان بكات و بڕوای به عێراقیبوون هه‌بێت، بۆیه عێراق له رووی ستراكچه‌ری سیاسییه‌وه ئیفلاسی كردووه و ئێستا ئه‌و چركه‌ساته‌یه كه ئیفلاسبوونی تێدا راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران بڕیاره‌كانی ده‌دات به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و سوننه‌كان.
باخه‌وان پێی وابوو هیچ هێزێك ناتوانێت بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه ره‌تبكاته‌وه. پێشبینیشی كرد له داهاتوودا بڕیاری توندتریش بدات كه به گوته‌ی ئه‌و تا ئێستا ته‌نیا 15%ـی بڕیاره‌كانی له دژی هه‌رێمی كوردستان داوه.
عادل باخه‌وان روونیشیكرده‌وه ململانێیه‌كی توند له‌نێوان سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری عێراق و سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵیی هه‌یه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ململانێی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌یه و رێگه له پڕۆژه‌كانی سوودانی ده‌گرێت.
عادل باخه‌وان جه‌ختی كرده‌وه حوكمی شیعه له عێراق له‌دوای ساڵی 2003ـوه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و له یه‌ك رسته‌دا خۆی ده‌نوێنێت كه بریتییه له "ناپاكیكردن له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به عێراقییه‌كانیان و ته‌نانه‌ت خودی شیعه‌كانیان دا." گوتیشی، عێراق له سه‌رده‌می شیعه‌دا بووه‌ته عێراقی بێئومێدیی و بێهیوایی.