ترەمپ هەڕەشەکەی بۆ سەر ناتۆ "جۆرێکە لە دانوستان"

دۆنڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆنڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

K24 – هەولێر

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ناتۆ "جۆرێک بووە لە دانوستان".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ناتۆ "جۆرێکە لە دانوستان" لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ.

ئەو ملیاردێرە کۆمارییە ترس و دڵەڕاوکێی لە ئەوروپا دروست کرد، کاتێک لە مانگی شوباتدا هەڕەشەی کردبوو کە چیتر گەرەنتی پاراستنی وڵاتانی ناتۆ لە ڕووسیا ناکات، ئەگەر پابەندی دارایی خۆیان جێبەجێ نەکەن.

ئەم قسانەی ترەمپ لەلایەن زۆرێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا و ڕکابەرەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی توندی لێ گیرا.

لای خۆیەوە ترەمپ ئەوەشی خستە ڕوو، ئەوە "جۆرێکە لە دانوستان". هەروەها بەڵێنی دا لە ناتۆ بمێنێتەوە ئەگەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئەمەریکا بکەن.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەی دا، "دەبێت ئەمەریکا پشکی خۆی بدات نەک پشکی هەموو وڵاتانی ناتۆ".

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "ئێمە بەرگریت لێناکەین ئەگەر پارەی حسابەکانت نەدەیت، زۆر سادەیە. جگە لەوەش ترەمپ شانازی بەوە کرد کە بە لێدوانەکانی خەزێنەی ناتۆی خستووەتە ژێر ئاو".

ترەمپ بێ ئەوەی هیچ بیانووەیەک بهێنێتەوە بۆ قسەکانی گوتی: "بەهۆی ئەو کۆمێنتانەی دوو سێ هەفتە لەمەوبەر بیستوتانە دەستیان بە پاڵنانی کردووە".

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە بڕیارە ڕۆژی 5-10-2024 بەڕێوە بچێت.