کەشناسی کەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى بەشی پێشبینی، ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-3-2024، ئاسمان بەردەوام هەورى تەواو بیت، ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاکان بە گشتى نمە باران و شەستە بارانى لە ناکاوى دەبێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییە بەرزەکان کەمێک بەفر دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت، لە پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بڕى دابارینى  زیاتر هەبێت، هەندێ کات لەکاتى باران هەورە تریشقە و تەزرە هەیە. پێشبینى باران لە ماوەى 24 کاتژمێرى داهاتوو لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان و لە ناوچە شاخاوییەکان (10-16) ملم، سنوورى پاڕێزگاى دهۆک بڕى بارانی پێشبینیکراو زیاتر دەبێت لە نێوان (15-25) ملم  .

بەرێوەبەرایەتىی گشتىی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى ڕاشیگەیاند، سبەی پێنج شەممە 21-3-2024، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دروست بوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان  لە کاتەکانى بەیانى، سەبارەت بە باران  لە سنوورى پارێزگاى دهۆک وە ناوچە شاخاوییەکانى ئەو پارێزگایە بڕى دابارین مامناوەند دەبێت، ناوچەکانى تریش بە گشتى ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن هەیە زیاتر ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت بە تایبەت لە دواى نیوەڕۆ .

هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

  هەولێر :  16

  سلێمانی :15

  دهۆک :   13

 زاخۆ  : 14

هەڵەبجە : 16

کەرکووک : 18

سۆران : 12

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 20