کەشناسی زۆرترین بڕی باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

باران بارین
باران بارین

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى بڕی باران بارینی 48 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕی باران لە دهۆک و کانی ماسی و سەرسەنگ بووە.

زۆرترین بڕى باران  لە ماوەى 48 کاتژمێرى ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکى ئەم شەپۆڵە بارانە  لە هەندێ وێستگەى کەشناسی بەم شێوەیە بووە:

دهۆک 200 ملم

زاخۆ 96 ملم

کانى ماسی 202 ملم

سەرسەنگ 200 ملم

زاویتە 277  ملم

 بارزان 154 ملم

مێرگەسوور175 ملم

پێنجوێن 121  ملم

تەوێڵە 118 ملم

بەرزنجە 117 ملم

ئاماژەی بەوەشکرد، لە وەرزى بارانیساڵى 2021- 2022 بە درێژاى وەرزەکە لە سەنتەرى دهۆک،  تەنها 249 ملم باران باریبوو.