دانی ئالڤێس ئازاد دەکرێت

دانی ئالڤێس
دانی ئالڤێس

دادگەی بارسێلۆنا بڕیاری دا "دانی ئالڤێسی" بەرازیلی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا بە کەفالەت لە زیندان ئازاد بکات.

دادگەی بارسێلۆنا لە ماوەی ڕابردوو بڕیاری دا سزای زیندانی بۆ ماوەی 4 ساڵ و 6 مانگ بەسەر دانی ئالڤێس بسەپێنێت، دوای ئەوەی سەلمێندرا ئەم ئەستێرە بەرازیلییە لە یەکێک لە یانەکانی شەوانەی بارسێلۆنا لە ساڵی 2022 دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ئافرەتێک.

بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگەی کەتەلۆنیا بڕیاریدا ئالڤێس بە کەفالەتی ملیۆنێک یۆرۆ لە زیندان ئازاد بکات.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە ئالڤێس هێشتا چارەکی وادەی سزاکەی لە زیندان بەسەر نەبردووە، سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مەرجی دادگە ئەوەییە دانی ئالڤێس هەفتەی جارێک لە ئەنجوومەنی دادگە ئامادە بێت و کاتەکانی دیکە لە دەرەوە بەسەر ببات.