بەشێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی هەوڵێکی مالیکی دەوەستنەوە
K24 - هەولێر
لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی له‌باره‌ی پڕۆژەی نوێی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی په‌رله‌مان ناكۆكن و دژی هه‌وڵه‌كانی نووری مالیکی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وه‌ستنه‌وه، كاتێك ڕایگه‌یاند، بیرۆكه هه‌یه ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی جێبه‌جێكارن له ده‌وڵه‌تدا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن.
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، سێ یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه، دووانیان گۆڕانی ڕیشه‌ییان تێدا كرا و چه‌ندین بڕگه‌ش هه‌مواركراوه‌ته‌وه. ئێستا هه‌وڵ بۆ هه‌مواریی چواره‌م ده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه.
به‌گوته‌ی به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ڕایه‌كی یه‌كگرتوویان بۆ هه‌مواریی یاساكه هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت چۆن و به‌چ ڕه‌شنووسێك ده‌بێت، ئه‌مه هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پرسی بێبه‌شكردنی وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیران له خۆ كاندیدكردنیان یه‌كێك ده‌بێت له بڕگه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌شداریی عێراقیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌ڵبژاردن له یاساكه‌دا زیاد ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی، كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می فره بازنه‌یی له‌جیاتی یه‌ك بازنه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دیكه‌ی شیعه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و پێیانوایه به فره بازنه‌یی هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2021 كورسی و ده‌نگێكی زۆریان له‌كیس ده‌چێت.
به گوێرەی سه‌رچاوه سیاسییه‌كان، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكه‌نه‌وه و به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی تێیپه‌ڕێنن، تاكو له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كانیش گه‌ر زۆرینه‌شی به‌ده‌ستهێنا، نه‌توانێ كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكات.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی فه‌تلاوی، له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاندووه، ناكۆكی و ڕای جیاواز له‌باره‌ی چۆنێتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، لایه‌نه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شێوازی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ڕێك بكه‌ون، بێگومان ئه‌م هه‌مواره به‌بێ به‌شداریی كورد و سووننه و سه‌درییه‌كان ئه‌نجام نادرێت.
به‌بڕوای ئیحسان شه‌ممه‌ری، سه‌رۆكی ناوه‌ندیی بیرمه‌ندانی سیاسیی عێراق، به‌شێك له هێزه‌كانی چوارچێوه لایانوایه فره بازنه‌یی زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و كورسی و پێگه‌ی سیاسی‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شه‌ممه‌ری وا دەزانێت، هاوپه‌یمانی سیاسیی نێوان فراكسیۆنی سوودانی و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق پێیانوایه فره بازنه‌یی پڕۆژه سیاسییه‌كه‌یان تێكده‌دات، كه ره‌نگه عه‌ممار حه‌كیمیش بچێته پاڵیان و ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕه‌ت بكاته‌وه، كه ده‌وڵه‌تی یاسا رژده له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی... به‌گوته‌ی شه‌ممه‌ری، به‌شێكی ترسه‌كانیان بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسیی هه‌ڵبژاردنی ده‌بینێته‌وه وه‌ك چۆن له ڕابردوودا توانی زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبێنێ، ئه‌مه‌ش به تاكتیكێكی مالیكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در و ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵی ده‌بینرێت.