دانانی په‌یكه‌ری مارسێل بیگارد له پاریس، ئاسته‌نگ بۆ ئاشته‌وایی نێوان فه‌ره‌نسا و جه‌زائیر دروست ده‌كات
K24 – هەولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ ئاشته‌وایی مێژوویی له‌گه‌ڵ جه‌زائیردا، به‌ڵام بیرۆكه و پڕۆژه‌ی دانانی په‌یكه‌ری كۆڵۆنێل مارسێل بیگارد له پاریس، مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
بیرۆكه و پڕۆژەی دانانی پەیکەری كۆڵۆنێل مارسێل بیگارد لە فەرەنسا مشتومڕێکی گەورەی دروست كردووه بەهۆی ئه‌وه‌ی رۆڵی لە جه‌نگی دژ به جەزائیر و ئەشکەنجەدانی جەزائیرییەکاندا هه‌بووه لە سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزمدا.
بیگارد یەکێکە لە سیمبۆڵەکانی جه‌نگی جەزائیر و تۆمەتبارە بە پلاندانان و پراکتیزەکردنی ئەشکەنجەدان لە دژی جەزائیرییەکان، کتێبێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی گەریلایی نووسیوە، کە بە رێنمایی بۆ ئەشکەنجەدان دادەنرا و ئەم بەڵگانەش شایەتی دیدگای ئەو بۆ شەڕ و شێوازەکانی دەدات .
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی لە ناوخۆی فەرەنسا و جەزائیردا دژی پڕۆژەی دانانی پەیکەرەکە بەرز دەبنەوە و له‌وباره‌یه‌وه مێژوونووسان و کۆمەڵە و رێكخراوه‌كان تووڕەیی خۆیان ده‌ربڕیوه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داواکارییەک کە لەلایەن مێژوونووسان فابریس ریسپوتی و ئالان رۆسۆوە پێشكه‌ش كراوه و لەلایەن کۆمەڵەی فەرەنسی بۆ مێژووی کۆلۆنیالیزمەوە پاڵپشتی کراوە، ئامانجی رێگریکردنە لە دانانی پەیکەرەکە.
زۆرێك پێیان وایه دانانی په‌یكه‌ری بیگارد سووكایه‌تیپێكردنه به قوربانییه جه‌زائیرییه‌كان و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی نێوان هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كات، هاوكات یه‌كێتی جه‌زائیر هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا.
یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كان كه بیگاردی پێ تاوانبار كراوه، ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌نگاوه‌رێكی جه‌زائیری بووه كه پارچه چیمه‌نتۆیه‌كی گه‌وره‌ی به قاچییه‌وه به‌ستاوه‌ته‌وه و له به‌رزی 300 مه‌تردا له ناو فڕۆكه‌وه به‌ردراوه‌ته‌وه ناو ده‌ریا.