مه‌حما خه‌لیل داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی لافاو ده‌كات
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، داوا ده‌كات په‌رله‌مان و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوی ناوچه جیاوازه‌كانی (عێراق و هه‌رێمی كوردستان) كۆببنه‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، داوا ده‌كات به پێی مادده‌ی 58ـی ده‌ستوور، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی كاریگه‌ریی و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی لافاو به‌په‌له كۆببێته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته په‌رله‌مانی عێراق بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاو له ناوچه جیاوازه‌كان كۆببێته‌وه، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی ماددی.
خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته په‌رله‌مانی عێراق، حكومه‌ت بۆ دابینكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی فریاگوزاری پابه‌ندبكات.
داواشیكرد، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقیش بۆ پاڵپشتی هاووڵاتییانی زیانلێكه‌وتوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 19-03-2024، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بووە.
بەهۆی بارانەکەوە، سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا، جیا له‌وه‌ش لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو هەڵساوە، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە ڕێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
وێڕای ئه‌وه‌ی له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق به‌هۆی كاریگه‌ری بارانباریینه‌كه‌ی دوو رۆژی رابردوو، زیان به چه‌ندین هاووڵاتی گه‌یشت، داوا ده‌كرێت حكومه‌تی عێراق له بودجه‌ی فریاگوزاری قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.