'' چێڵسی دەبێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی مۆدریچ و کرووس بدات ''

لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووس
لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووس

جۆ کۆل یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا، پێشنیار بۆ بەرپرسانی یانەکەی دەکات، بۆ ئەوەی لەم دۆخەی ئەم چەند ساڵەی رابردوو رزگاریان بێت، چەند یاریزانێکی بە ئەزموون بگوازنەوە ریزەکانیان.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Talksport بەرگریکارەکەی پێشووی یانە لەندەنیەکە، پێشنیارێک بۆ بەرپرسانی یانەکەی دەکات، بۆ ئەوەی لەو دۆخەی ئەم چەند ساڵەی رابردوو رزگاریان بێت، پێویستە چەند یاریزانێکی بە ئەزموون بگوازنەوە، هەروەها ئەو یاریزانە دەشڵێت باشترین دەرفەتە ئەو یانەیە، وەرزی داهاتوو هەردوو ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید، لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووس بگوازێتەوە.

هەردوو ناوەڕاستکارەکەی یانە ئیسپانیەکە، وەرزی ئەمساڵ گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش چارەنوسیان لەگەڵ یانەکەیان یەکلایی نەبووەتەوە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر ئەم وەرزە دوایین وەرزیان دەبێت لە خولی ئیسپانیا.

جۆ کۆل لەبارەی پێشنیارەکەی بۆ بەرپرسانی یانەی چێڵسی دەڵێت '' پێمخۆشە چێڵسی بەدوای یاریزانی بەئەزمووندا بگەڕێت ئەویش لە پێناو رزگاربوونی لەم دۆخە.  گرێبەستی لۆکا مۆدریچ کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و ئەو یاریزانە لە ئاستێکی باشدایە. هەروەها ئەو یاریزانە زۆر یارمەتی یاریزانە لاوەکان دەدات و کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی یاریزانە لاوەکانی ڕیال مەدرید هەبووە. هەروەها پێشنیاریان بۆ دەکەم کە لە تۆنی کرۆس ئەو یاریزانەش بگوازنەوە. دڵنیام ئەو دوو یاریزانە دەتوانن خزمەتێکی باشی ئەو یانەیە بکەن ''.