مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی: رۆژانه 37 دایك له غه‌ززه ده‌كوژرێن
K24 - هەولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی له رۆژی جه‌ژنی دایكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆژانه زیاتر له 35 دایك له كه‌رتی غه‌ززه ده‌بنه قوربانی هێرش و مووشه‌كبارانی سوپای ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئاداری 2024) كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی له تۆڕی "ئێكس" راگه‌یه‌ندراوێكی به بۆنه‌ی رۆژی جه‌ژنی دایك بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، رۆژانه به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 37 دایك ده‌بنه قوربانی و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 31988 كه‌س كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن، هاوكات تا ئێستا 74188 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
ئەمەریکا لە ڕێگەی نوێنەرەکەیەوە پڕۆژە بڕیارێکی سەبارەت بە ئاگربەستی شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئەوەی بەم زووانە بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنەکە و دەنگی لە سەر بدرێت.
لە پرۆژەکەدا، جەخت لە گرنگیی دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەستێکی درێژخایەن کراوەتەوە لە پێناو پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە تەواوی پێکهاتەکان و کەمکردنەوەی مەینەتیی و نەهامەتییەکان.
لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە زیاتر لە پێنج جار پرۆژە یاسای تایبەت ئاگربەستی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ئەنجوومەنی ئاسایشی خراونەتە دەنگدانەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی زلهێزەکانەوە هیچ یەکێک لە پرۆژەکان دەنگی پێویستی نەهێناوە بۆ ئەوەی بکرێتە بڕیارێک و ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پابەندی بکرێن.