ساڵح موتڵه‌گ: ئه‌مه‌ریكا داگیركه‌ر نییه
K24 – هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی سووننه‌ی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا داگیركه‌ر نییه و هیچ پاساوێکیش بۆ دروستکردنی دوژمنایەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابینین.
ساڵح موتڵه‌گ، سیاسه‌تمه‌داری دیاری سووننه‌كانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆبه‌خشانه خزمه‌ت به‌عێراق ده‌كه‌ن و داگیركه‌ر نیین.
ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق و كه‌سایه‌تی دیاری سووننه‌كان ئاشكراشیكرد، ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌مانای ده‌رچوونی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پاساوێک نابینین بۆ دروستکردنی دوژمنایەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، چونكه ئەمه‌ریکییەکان خۆبەخشن و خزمەت بە عێراق دەکەن و داگیرکەر نیین.
له‌باره‌ی دۆخی سووننه‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ترازانی له‌نێو ماڵی سووننه‌كاندا دروست كرد و ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌یرانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه نه‌وه‌ك سه‌ركردایه‌تی كردن.
رۆژی (24 ی کانوونی دووەمی 2024)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکوومەتی ئەمه‌ریکا له رێگه‌ی ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا نامەیەکی ئاراستەی حکوومەتی عێراقی کرد و دواتر ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه كرد، كه په‌یوه‌ست بوو به كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له عێراق.
هه‌روه‌ها پێشتریش لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندبوو، هێزەكانی ئەمەریكا لەسەر بانگهێشتی حكومەتی عێراق و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەو وڵاتەن و ئەمەریكاش پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق و ناوچەكەدا.
پێشتریش نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستبووه ڕوو، کارەکانی كۆمیسیۆنی باڵای هاوبەشیی سەربازیی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا "بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان، دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر بەهێزترین گرووپە تیرۆریستییەکانی جیهان" دەستیان پێ‌کرد.