سكاڵۆنی 6 یاریزانی لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لەدەست داوە

لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا
لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا

لە یارییەكی دۆستانەی نێودەوڵەتی دا، هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەبێ لیۆنێل مێسی رووبەڕووی سەلڤادۆر دەبێتەوە، بەگوێرەی میدیاییەكانی ئارجێنتینا، سكاڵۆنی بۆ دوو یاریی داهاتوو لە شوێنی مێسی رۆڵێكی كاریگەر دەبەخشێتە گاڕناچۆی بەهرەمەندە لاوەكەی مانچێستەر یونایتد.
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە رێگەی دوو یاریی دۆستانە ئامادەكاری بۆ یارییەكانی كۆپا ئەمریكا و پاڵاوتنەكانی مۆندیال دەكات.
لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بۆ دوو یاریی داهاتوویان بەرامبەر سەلڤادۆر و كۆستاریكا بەهۆی ئازار لە ماسولكەكانی راستی راستی، بانگهێشتی لیۆ مێسی نەكردووە، بەڵام بە گوێرەی پێگەی ئۆلێی ئارجێنتینا سكاڵۆنی وەكو یاریزانێكی كاریگەر بۆ یارییەكەی سەلڤادۆر پشت بە گاڕناچۆی 19 ساڵانی مان یونایتد دەبەستێت.

سكاڵۆنی: بەبێ مێسی دەتوانین ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین
لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری ئارجێنتینا پێش یارییەكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند مەحاڵە یاریزانێكی دیكە بتوانێت شوێنی مێسی بگرێتەوە، دەشڵێت: بەڵام پێشتر بەبێ مێسی ئاستێكی باشمان پێشكەش كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا مێسی ناوازە، شوێنگرەوەی مەحاڵە، بەڵام ئەزموونمان هەیە، پێشتر بەبێ مێسی ئاستی باشمان پێشكەش كردووە، هەركاتێك لیۆمان لەگەڵ نەبێت دەتوانین پلانی دیكە تاقی بكەینەوە، لەو یارییە رەنگە رووخساری نوێ لە پێكهاتەی ئارجێنتینا ببینین.
سكاڵۆنی گوتیشی: بەردەوام لەگەڵ مێسی قسە دەكەم، لەو رۆژانە بەبێ ئەوەی خەڵك بمبینیت چوومە ماڵەكەی مێسی، بیرۆكەكانمان ئاڵوگۆڕ كرد، چونكە ئەو لە هەموو شتێك پێشەنگە، كاتێك یارییش نەكات دەتوانێت بۆ ئێمە سوودبەخش بێت.
سكاڵۆنی لەبارەی پاوڵۆ دیبالا هێمای بۆ ئەوە كرد هەست بە ئازار دەكات كاتێك لەو دوو یارییە بەهۆی پێكانەوە لەگەڵیان نابێت، چونكە دوای نەبوونی مێسی لەو یارییە دیبالا بۆ ئێمە زۆر پێویست دەبوو، بەڵام دڵخۆشم بە بوونی گاڕناچۆ، چونكە لە پرێمەرلیگ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، قسەم لەگەڵ ماسكیرانۆ كردووە رێگە بدات گاڕناچۆ لەگەڵمان بەشداریی ئەو دوو یارییە بكات، پاشان پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی تانگۆ بكات.

تانگۆ 5 یاریزانی لەدەست داوە
هەڵبژاردەی تانگۆ بۆ ئەو یارییە هاوشانی لیۆ مێسی، 5 یاریزانی دیكەی بەهۆی پێكانەوە لەدەستداوە كە پێكهاتوون لە پاوڵۆ دیبالا، ماركۆس ئاكۆینا، پاڵاسیۆس، گۆنزالۆ مۆنتێل و ماركۆس سینیسی.
بەڵام سكاڵۆنی چەندان یاریزانی دیكەی لاو بۆ ئەو یارییە تاقی دەكاتەوە لە نێویاندا بۆ یەكەمجارە دەرفەتی بە ڤالێنتین باركۆی بەرگریكاری 18 ساڵانەی یانەی برایتنی ئینگلیزی دەدات.
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە مێژووی خۆیدا سێیەمجارە رووبەڕووی سەلڤادۆر دەبێتەوە، پێشتر دوو جاری دیكە بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێوەڵام لەو هەڵبژاردەیەی بردووەتەوە، لە دوای ئەم یارییەش تانگۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو رووبەڕووی كۆستاریكا دەبێتەوە و كۆتایی بە یارییەكانی هەفتەی فیفا دەهێنێت.

.