به وێنه...دیاترین براوه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆی 2016
تایلۆ دیسان مێدالیای زێری له مل كرد
له درێژه‌ی یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆی 2016، له یارییه‌كانی 3 بازیدا، بۆ ئاستی پیاوان، كریستیان تایلۆری ئه‌مریكی مێدالیای زێری به‌ده‌ست هێنا.
تایلۆر كه له ئۆڵۆمپیكی له‌نده‌نی 2012 ش توانی مێدالیای زێر له‌مل بكات، له ریۆش توانى 17 مه‌تر و 86 سانتیم به 3 باز ببڕێت و ببێته خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م، له‌دوای ئه‌ویش ویل كلای هاونیشتمانی هات كه ته‌نیا 10 سانتیم له تایلۆر كه‌متر بازیدا و میدالیای زیوی به‌ده‌ست هێنا و هه‌رچی مێدالیای برۆنزیشه بووه به‌شی دۆنگ بینی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی چاینا.
ڤێرتمانی هۆڵه‌ندی مێدالیایه‌كی دیكه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا
فێری ڤێرتمان له مه‌له‌وانی 10 كیلۆمه‌تری توانی ئه‌و ماوه‌یه به كاتژمێرێك و 52 چركه و 59 له سه‌دی چركه ببرێت و له ئۆڵمپیكی ریۆ ببێته خاوه‌ن یه‌كه‌م میدالیای زێر.
له دوای ئه‌ویش سبیرۆس یانیۆتێسی یۆنانی مێدالیای زیوی به‌ده‌ست هێنا و مارك ئه‌نتوانی فه‌ره‌نسیش مێدالیای برۆنزی له‌مل كرا، ئوسامه مه‌لولی تونسی و خاوه‌نی مێدالیای ئاڵتوونی ئۆڵمپیكی له‌نده‌ن له پله‌ی سێزده‌هه‌می مه‌له‌وانزانه‌كان هات و نه‌یتوانی به‌رگری له مێدالیا زێره‌كه‌ی بكات.
ڤێرنیاییڤ میدالیای زێری بەدەستھێنا
ئۆلێگ ڤێرنیاییڤ، وەرزشوانی رووسی توانی میدالیای زێر لە رکابەرییەکانی جیمناستیکی پارالێلی پیاوان بەدەست بێنێت.
لە قۆناخی کۆتایی رکابەرییەکانی جیمناسیتک و لە جۆری پارالێل, وەرزشوانانی ئۆکراینی, ئامریکی و روسی رکابەرییەکی بەھێزییان کرد و لە کۆتاییشدا ڤێرنیاییڤی روسی توانی سەرکەوتووی رکابەرەکە بێت و ببێتە خاوەنی میدالیای زێر.
دانیێل لێیڤای ئەمریکی و دێڤید بیلێیێڤسکی روسی میدالیای زیو و برۆنزیان لە مل کرد.