شاخەوان عەبدوڵڵا لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی گرووپی پەرلەمانی عەرەبی لە جنێڤ بەشدارە

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر:

شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا، بەشداری لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی گرووپی پەرلەمانی عەرەبی لە شاری جنێڤی سویسرا دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (22ـی ئاداری 2024) نووسینگەی راگەیاندی سەرۆکی شاندی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بەشداری کۆبوونەوەی هەماهەنگی گرووپی پەرلەمانی عەرەبی کرد لە جنێڤ.

وەک ئەوەی لە ئەجێنداکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرنامەی کار جێبەجێ دەکرێت، هاوکات لەسەر کاندیدێکی گرووپی عەرەبی رێکدەکەون بۆ پۆستە بەتاڵەکان لە لیژنە هەمیشەییەکان یان لاوەکییەکانی یەکێتی پەرلەمان.