پاڵه‌وانێكی جۆرجیا، جیهانی شۆك كرد
لاشا تالاخادزه‌ی پاڵه‌وانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قوڕسایی جۆرجی له كێشی سه‌رووی 105 كیلۆ گرام پله‌ی یه‌كه‌م و مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
تالاخادزه به كۆی گشتی 400 و 73 كیلۆ گرامی به‌رزكرده‌وه و ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی شكاند كه به ناوی حوسێن ره‌زا زاده‌ی ئێرانییه و له ئۆڵمپیكی ئه‌سینای 2004 ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد.
تالاخادزه له به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌كڕاستدا و له هه‌وڵی سێیه‌مدا، 215 كیلۆ گرامی به‌رزكرده‌وه و به جیاوازی یه‌ك كیلۆ گرام ژماره‌ی پێشووی خۆی شكاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌هداد سه‌لیمی ئێرانی و پاڵه‌وانی ئۆڵمپیكی له‌نده‌ن پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و مێدالیای زیوی له مل كرا، مێدالیای برۆنزیش بووه به‌شی ئیراكلی تۆمانێدزه‌ی جۆرجی.