بەشێکی وڵاتانی ئەوروپا ئامادەن دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا بنێن
K24 - هەولێر
چوار وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا رایدەگەیەنن، ئامادەن دەست بە ڕێکارەکانی ناساندنی فەڵەستین وەک دەوڵەتی سەربەخۆ بکەن.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەریەکە لە ئیسپانیا، سلۆڤینیا، ئێرلەندا و ماڵتا ئامادەیی خۆیان بۆ دەستکردن بە رێکارەکانی داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەربڕی.
ئەو چوار وڵاتە ئەوروپییە لە راگەیەندراوەکەیاندا دەشڵێن، لەنێو خۆیاندا گفتوگۆیان دەربارەی رێکارەکانی ناساندنی دەوڵەتی فەڵەستین کردووە، ئامادەن هەرکاتێک دۆخەکە گونجا وەک دەوڵەتی سەربەخۆ فەڵەستین بناسێنن.
لەوبارەیەوە پیدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەدا، نەک بەتەنها ئەو چوار وڵاتە، بەڵکو بەشێکی دیکەش لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا ئامادەییان تێدایە وەک دەوڵەتی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ فەڵەستین بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارهی رۆژی چوارشهممهش، 20ـی ئاداری 2024، زیاتر لە یەک لەسەر سێی سیناتۆرە دیموکراتەکان له ئهنجوومهنی پیرانی ئهمهریكا له نامهیهكدا داوایان لە ئیدارەی جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا کرد هەنگاوێکی "بوێرانە" بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بنێت، ئەمەش وهك "هەڵوێستێکی نوێ و توند" بەرامبەر بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.