ماهیر زەین سروودێکی ئایینی بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە
K24 – هەولێر
ماهیر زەین سروودبێژی ئایینی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ شەممە (23ی ئایاری 2024) یەکەم سروودی بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت "ئومێدەوارەم هەمووتان بە تامەزرۆییەوە ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەم ببینن".
ماهیر زەین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێکس و ئینستاگرام پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "داواتان کردبوو ئێستە بەردەستە"، دەشڵێت: یەکەم جارە بە زمانی کوردی سروود دەڵێمەوە، سروودە نوێیەکەم (ئەی غەفوور و رەحیم) سبەی بە ڤیدیۆ کلیپ بەردەست دەبێت.
سروودە نوێیەکەی ماهیر زەین بە زاراوەی کرمانجییە و لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: ئومێدەوارەم هەمووان بە تامەزرۆییەوە ڤیدیۆ کلیپەکە ببینن.
ماهیر زەین بە رەچەڵەک خەڵکی لوبنانە و لە (16ی تەمموزی 1981) لە دایکبووە و ئێستا هەڵگری رەگەزنامەی سویدییە، یەکەم ئەلبوومی بە ناوی (الحمداللە) لە سەرەتای تشرینی دووەمی 2010 بڵاوکردەوە کە 13 سروودی لەخۆ دەگرت، بەڵام لە کۆتاییەکان ئەو ساڵە ناوبانگی دەرکرد.
— Maher Zain (@MaherZain) March 22, 2024