گاوف و ماچاك گەیشتنە قۆناغی داهاتووی تێنسی مەیامی

تۆماس ماچاك و كوكو گاوفی
تۆماس ماچاك و كوكو گاوفی

ئارینا سابالینکا خانمە تێنسزانی بیلارووسی و گوگو گاوفی ئەمریکی، بە بردنەوەیان لە رکابەرەکانیان گەیشتنە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانیەتی تێنسی مەیامی ئەمریکا. لەسەر ئاستی پیاوانیش ئاندرێ روبلێڤ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی دۆڕان بوو و ماڵئاوایی کرد.
ئارینا سابالینا خانمە تێنسزانی بیلارووسی و پۆڵینی دووەمی پاڵەوانیەتی تێنسی مەیامی ئەمریکا، رووبەڕووی پاولۆ پادۆسا خانمەتێنسزانی ئیسپانی بووەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێوەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش چوار و شەش سێ بوون.
بەم بردنەوەیە سابالینکا خۆی گەیاندە قۆناغی سێیەم و لەم قۆناغەش رووبەڕووی ئانیلینا کالینینا خانمە تێنسزانی ئۆکراینی دەبێتەوە.
لە یارییەکی دیکەی قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتی تێنسی کراوەی مەیامی، کوکو گاوفی خاوەن خاکیش بردنەوەی بەدەستهێنا.
کوکو گاوفخانمە تێنسزانی ئەمریکی و پۆڵینی سێیەمی پاڵەوانیەتی تێنسی مەیامی ئەمریکا، لە قۆناغی دووەم رووبەڕووی نادیا بودوروسکا خانمە تێنسزانی ئەرجەنتینی بوەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێوەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش یەک و شەش دوو بوون.
لەسەر ئاستی پیاوانیش لە پاڵەوانیەتی تێنسی مەیامی ئەمریکا، ئاندرێ روبلێڤ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی دۆڕان بوو و ماڵئاوایی کرد.
ئاندرێ روبلێڤ تێنسزانی رووسی و خاوەنی پلەی پێنجەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهان، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتی تێنسی ئەمریکا، رووبەرووی توماس ماچاک خاوەنی پلەی شەستەمی ریزبەندی جیهان بووەوە، یارییەکەشی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام دۆڕاند.
روبلێڤ هەردوو سێتەکەی بە ئەنجامەکانی سێتەکانیش شەش چوار و شەش چوار دۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانتیەکە کرد.

ئاندرێ روبلێڤ تێنسزانی رووسی و خاوەنی پلەی پێنجەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهان
ئاندرێ روبلێڤ تێنسزانی رووسی و خاوەنی پلەی پێنجەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهان