ڤیان ده‌خیل: سبه‌ی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سبه‌ی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، پرسه‌كانی مووچه و هه‌ژماری من و چه‌ند پرسێكی دیكه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی ئاداری 2024) ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دههسهڵاتدارانی عێراق له كاتی دانانی ده‌ستووردا له ساڵی 2005 تێگه‌یشتنێكی باشیان بۆ فیدراڵی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌م تێگه‌یشتنه به‌ره به‌ره كاڵ بووه‌وه و زۆرێك له سیاسه‌تمه‌ندارانی عێراق نایانه‌وێت له فیدراڵی تێبگه‌ن.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سیسته‌می فیدراڵی له عێراق رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌ڕوات. گوتیشی، هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق كار بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، له كاتێكدا به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی ده‌بێته پاڵپشت بۆ سیسته‌می فیدراڵی له عێراق و به‌هێزی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا.
ڤیان ده‌خیل باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراویش پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌مووان به ده‌ستوور به‌تایبه‌تی له كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت و كابینه‌كانی عێراقدا، به‌ڵام دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق خۆیان له پابه‌ندبوون به ده‌ستوور ده‌دزنه‌وه.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور مافی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و هه‌رێمێكی فیدراڵه، به‌ڵام دادگای فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بڕیار له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات. گوتیشی، هه‌ندێك كه‌س ده‌ستیان به‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی‌دا گرتووه و بڕیار له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن.
ڤیان ده‌خیل سه‌باره‌ت به چوونی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، سبه‌ی ئه‌و شانده سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ شانده‌كه كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی پرسه‌كانی مووچه و خه‌رجكردنی بودجه و هه‌ژماری من گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، تا ئێستا حكومه‌ت بودجه‌ی ساڵی 2024 و هه‌مواركردنه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه، بۆیه تا ئێستا په‌رله‌مان دانیشتنێكی له باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی دیاری نه‌كردووه. گوتیشی، دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌و باره‌یه‌وه رووده‌دات.