پوتن: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌ده‌ین كه پلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر رووسیان
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌ده‌ین كه پلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر رووسیان.
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چوار چه‌كداره‌ی لانیكه‌م 115 كه‌سیان له‌میانه‌ی هێرشێكی چه‌كداری بۆسەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەختیی رووسیا كوشت، ده‌ستگیركران.
پوتن هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان و سزا ده‌ده‌ین، كه پلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر رووسیان.
ده‌شڵێت، چوار چه‌كداره‌كه له رێگای ئۆكرانیا ده‌ستگیركران.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵی کرۆکوس ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 بریندار هەن، کە بەشێکیان منداڵن.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ڕایگەیاند، تاکوو ئێستە کوژرانی 115 کەس لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ناوەندی بازرگانی کڕۆکۆس پشتڕاستکراونەتەوە، ئەگەر بەرزبوونەوەی ژمارەکەش هەیە.
لیژنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا لە کۆی ئەو 115 کوژراوە تەنیا ناسنامەی 41 کەسیان ئاشکراکراوە، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیاریی و دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە بە شێک لە قوربانییەکان سووتاون و ناسینەوەیان کارێکی قورس دەبێت، بەشێکی دیکەش بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەی سووتانی ناوەندی بازرگانییەکە خنکاون.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی سەر مۆسکۆ 107 بریندار لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەری تەندروستیان بۆ دەکرێن، لە نێویاندا 44 بریندار لە چاودێری چڕ خەوێندراون کە 16 بریندار تەندروستیان ناجێگرە.
پارێزگاری مۆسکۆ رایگەیاندووە، وەک هاوکاریی بڕی سێ ملیۆن ڕۆبڵ بە خانەوادەی کوژراوەکان و بڕی یەک ملیۆن ڕۆبلیش بە بریندارەکان دەدرێت.