سوپەری تورکیا لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت

گالاتاسارای - فەنەرباهچە
گالاتاسارای - فەنەرباهچە

فێدراسیۆنی تۆپی پێ تورکیا رەتیدەکاتەوە دەستکاری وادەی یاریی سوپەری وڵاتەکەیان لە نێوان گالاتاسارای و فەنەرباهچە کرابێت و یارییەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە باکووری کوردستان دەکرێت.

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دواخستنی یاریی سوپەری تورکیا، لە نێوان هەردوو یانەکانی گالاتاسارای و فەنەرباهچە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ تورکیا هەر زوو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی و یارییەکە لە کاتی خۆی و رۆژی حەوتی مانگی داهاتوو، لە یاریگای یازدەی نیسان لە شاری رهای باکووری کوردستان دەکرێت.

یاریگای یازدەی نیسان دەکەوێتە شاری رهای باکووری کوردستان و شوێنی نزیکەی 30 هەزار هاندەر دەگرێت. ئەو یاریگایە لە ساڵی 1992 بۆ جاری یەکەم دروستکراوە و لە ساڵی 2009 نۆژەنکراوەتەوە.

پێشتر بڕیاربوو یارییەکە لە سعوودیە بکرێت و ئامادەکاری تەواویش بۆ یارییەکە کرا و هەردوو یانەش لە یاریگا ئامادەبوون، بەڵام پێش هاتنە ناو یاریگا، یارییەکە رەتکرایەوە و دواجار بڕیاردرا یارییەکە لە باکووری کوردستان و شاری رها بکرێت.

یاریگای یازدەی نیسان لە شاری رهای باکووری کوردستان
یاریگای یازدەی نیسان لە شاری رهای باکووری کوردستان