ئێران هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به روسیا به درۆ ده‌خاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگەیاند تاران ھیچ بنكەیەكی سەربازی بە روسیا نەداوە و هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به‌م بواره به درۆ ده‌خاته‌وه.
عەلی لاریجانی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاند به‌پێی ماده‌ی 146 ده‌ستووری ئێران بوونی هه‌ر جۆره سه‌ربازێكی بیانی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ناوخۆیی قه‌ده‌غه كراوه و هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیمان به هیچ ولاتێك نه‌داوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندبوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌مه‌دان له ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر گرووپه‌كانی توندره‌و له سوریا به‌كار دێنن و هه‌ر دوێنێ باس له بۆردومانكردنی داعش و فه‌تحوشام به به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران كردبوو.
لاریجانی به ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌رخانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌مه‌دان بۆ فڕۆكه‌كانی روسیا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ مۆسكۆ سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ناوچه، به‌تایبه‌تی سوریا هاوپه‌یمانین و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه نییه كه بنكه‌ی سه‌ربازیمان بۆ روسیا ته‌رخان كردووه، هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به‌م پرسه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
لێدوانی لاریجانی له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هات، كه به ئاماژه‌پێدان به ماده‌یه‌كی ده‌ستووری رایگه‌یاندبوو دانانی بنكه‌ی سه‌ربازی بیانی له ئێران ته‌نانه‌ت بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانه‌شی قه‌ده‌غه‌یه.