گەشتوگوزاری دهۆک: هەموو خزمەتگوزارییەکمان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دابین کردووە

خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک
خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک دەڵێت: خەڵکی پارێزگای دهۆک زۆر دڵخۆشن کە سەرۆک بارزانی، فەرماندە مەنسور بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاتنە سەر هێڵ و قەرەبووی زیانلێکەوتووانیان کردەوە.

خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند، ئەو خەڵکانەی کە زیان بەر ماڵەکانیان کەوتووە پێش ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە شوێنمان بۆ نیشتەجێبوونیان وەک هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان بۆیان دابینکردووە .

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک، ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ئێستا نزیکەی 13 هۆتێل بۆ مانەوەی زیانلێکەوتووان تەرخان کراوە، رێستورانتەکانیش خواردنیان بۆ زیانلێکەوتووان دابین دەکەن، هەموو کەس و لایەنکانی پارێزگای دهۆک  بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەتووان لە ئامادەباشیدابوونە.

خەیری عەلی، دەڵێت: خەڵکی پارێزگای دهۆک زۆر دڵخۆشن کە سەرۆک بارزانی، فەرماندە مەنسور بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاتنە سەر هێڵ و قەرەبووی زیانلێکەوتووانیان کردەوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک، گوتیشی: هەموو کەس و لایەنێک بە ئەرکی خۆیان هەستاون و شەقام و ماڵی زیانلێکەوتووانیان خاوێنکردووەتەوە.

بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.