پسپۆڕانی سیاسی: دابه‌شكاری تائیفی نەیهێشت عێراق ببێتە ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی خاوه‌ن سه‌روه‌ری
K24 - هەولێر
دوای 21 ساڵ لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ، هێشتا خەونی بوون بە خاوەن سەروەری لە عێراقدا نەهاتووەتە دی. پسپۆڕان دەڵێن، دابه‌شكاریی تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی رێگر بوونە له بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئاسایشێکی پتەوی نیشتمانیی لە وڵاتەکەدا.
کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ سەردانەکەی محەممەد شیتاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا و چاوەڕوان دەکرێت لەو سەردانەدا لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە و کۆمەڵێک وەزیر و بەرپرسانی کۆشکی سپی و کۆنگرێس کۆببێتەوە.
پرسی سەروەریی عێراق و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بابەتێکی گەرمی کۆبوونەوەی سوودانی و بایدن دەبێت، رەخنەگرانیش دەڵێن، دوای 21 ساڵ لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ، هێشتا خەونی بوون بە خاوەن سەروەری لە عێراقدا نەهاتووەتە دی.
لە دوای هەر دەستدرێژییەکی وڵاتان بۆ سەر خاک و ئاسمانی عێراق، دەستەواژەی سەروەریی وڵات دەبێتە بابەتی یەکەمی سەر زمانی بەرپرس و گرووپ و لایەنەکانی ئەو وڵاتە، هەر لایەنە و خۆی بە خەمخۆری ئەو سەروەرییە دەزانێت، لە کاتێکدا وەک چاودێرێکی سیاسیی دەڵێت، لە عێراقدا قسە و باسی لایەنەکان بە حکوومەتیشەوە لەسەر سەروەریی، تەنها بۆ بزواندنی ڕای گشتییە و ئەمەش لە ڕاگەیەندراوەکانیاندا بە ئاشکرا دەردەکەوێت کاتێک ئێران یان تورکیا یانیش ئەمەریکا هێرشێک دەکەن، هەربۆیە دەکرێت بڵێین "هەر کەسە و گوێز لە هەمبانەی خۆی دەژمێرێت".
چاودێرانی سیاسیی دەڵێن، کاردانەوە شەرمنانەکانی دوای هێرشە موشەکییەکەی 15ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە سەر خەڵکی سڤییلی هەولێر و بێ ئەنجامی لیژنە و هەڵوێستەکان، بە دەرخەری ئەو راستییە دەزانرێت کە سەروەری لە عێراقدا تەنها چەکێکە بۆ راکێشانی هەستی خەڵک و جەماوەر.
سه‌روه‌ریی عێراق، له ساڵی 1991ه‌وه به چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ڕیوه و دوای ئازادكردنی عێراق، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیی و مه‌یدانیه‌كان به‌رده‌وام بوون به مه‌به‌ستی بنیادنانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، به‌ڵام وەک دەگوترێت، دابه‌شكاری تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی رێگربوون له بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئاسایشێکی پتەوی نیشتیمانی لە وڵاتەکەدا.