ئەندامانی حزبی شیوعیی یۆنان شەمەندەفەرێکیان ناچار بە گەڕانەوە کرد

ئەندامانی حزبی شیوعیی یۆنان
ئەندامانی حزبی شیوعیی یۆنان

K24 - هەولێر

پێگەی هەواڵی 902.gr رایگەیاند، ئەندامانی حزبی شیوعیی یۆنانی ئەو پارتە و ڕێکخراوی گەنجان، شەمەندەفەرێکیان ناچار بە گەڕانەوە کردووە، کە  تانکی ئەمەریکی لە بەندەری ئەلێکساندروپۆلیسەوە بەرەو بولگاریا دەگواستەوە.

پێگەی هەواڵی 902.gr راگەیاند، ئەندامانی حزبی شیوعیی یۆنان و ڕێکخراوی گەنجان، لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەلێکساندرۆپۆلیس ڕێگەی بەردەم شەمەندەفەرێکیان داخستووە بە هەڵگرتنی لافیتە و ئاڵا لە بەردەم شەمەندەفەرەکە وەستاون و ناچاریانکردووە بوەستێت و داوایان کردووە کە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتووە. هەروەها هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ ئەلێکساندرۆپۆلیس و تەواوی ناوچەکە بەجێ بهێڵن.

بەگوێرەی پێگەکە، چالاکییەکە سەرکەوتوو بووە، شەمەندەفەرەکەش ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ شوێنی هاتنی.

راشیگەیاند، خۆپیشاندەران دروشمی نیشتمانپەروەرانە و دروشمی "خەڵک کڕنۆش نابەن، دەبێت شەمەندەفەرەکانیش بەرەو دواوە بڕۆن"یان دەگوتەوە و داوایان کردووە یۆنان بەشداری لە شەڕەکانی ئەمەریکا و ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا بەشدار نەبێت و بوەستێت".

کۆمۆنیستەکان ئەلێکساندرۆپۆلیسیان بە بەندەرێک بە گەلان ناساند، هەروەها گۆڕینی شارەکەیان بۆ بنکەیەکی گەورەی ناتۆ ئیدانە کرد. خۆپیشاندەران حکوومەتی یۆنانیان شەرمەزار کرد کە سیستەمی چەکی پێویست بۆ بەرگریی لە وڵاتەکەی بۆ ڕژێمی کۆنەپەرستی ڤلادیمێر زێلێنسکی لە ئۆکرانیا گواستەوە.