پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكێشتەوە كە رزگاریكردون

ھەرێمی كوردستان وەڵامی عەبادی دەداتەوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b71a0c11-f0cf-44a3-ac3f-bd0181a6ea02/safin%20dizay%20bo%20habadi.ism/manifest

K24 - ھەولێر

سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24 راگەیاند: "پێشمەرگە لەو ناوچانە ناکشێتەوە کە پێشتر رزگاری کردوون و مانەوەی پێشمەرگە مایەی سەقامگیرییە بۆ ئەو ناوچانە، ھەر کاتێکیش پێویست بکات پێشمەرگە پێشرەوی زیاتر دەکات".

ئەم گوتانەی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە وەڵامی قسەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا ھات، کە باسی لەوە کردبوو جگە لە ھێزە عێراقییەکان ھیچ ھێزێکی دیکە ناتوانێ بچێتە ناو مووسڵ.