ڕنوو ڕێگەی هەکاری - چوکورجا دادەخات

داخرانی رێگە هەکاری - باکووری کوردستان
داخرانی رێگە هەکاری - باکووری کوردستان

K24 - هەولێر

کەشناسی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، دوو رۆژە پارێزگەی هەکاری باکووری کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفرەوە کە بەهۆیەوە لە نزیک تونێلی دەپین بەفری شاخەکان هەرەسی هێناوە و رێگەی بە یەک بەستنەوەی پارێزگەی هەکاریی و شارۆچکەی چوکوربای داخستووە.

ئاژانسی ئەنادۆڵو بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی ڕنووی بەفری شاخەکان بە بەرزایی نزیکەی 10 مەتر بەفر کەڵەکە بووە، جگە لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی، هێزەکانی پۆلیس و سوپاش رەوانەی شوێنەکە کراون بۆ ئەوەی هەرچی زوو ئەو رێگەیە بکەنەوە.

هەر بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر ئەو هەرەسە، ڕێگەی هاتووچۆی بەشێکی زۆری نێوان گوندەکان داخراون.

هەروەها قەدری گوندوز کە شۆفێری تانکەری سووتەمەنيیە و لە مووشەوە بەڕێکەوتووە و گەیشتووەتە ناوچەکە، باسی لەوە کردووە کە لە بەرەبەیانەوە لەگەڵ چەندین بارهەڵگری دیکە، گیریان خواردووە ناچارن تا وەکوو کردنەوەی رێگەیە چاوەڕێ بن.