خانمە پێشکەشکاری ئینگلیزی: پێیانگووتم زۆر سەرنجڕاکێش نیت

وێستوود خانمە پەیامنێری ئینگلیزی
وێستوود خانمە پەیامنێری ئینگلیزی

بیانکا وێستوود خانمە پێشکەشکارێکی ئینگلیزیە و بەم دواییە لە دیمانەیەکدا ئاشکرای کردووە، بەهۆی ئەوەی روخساریان بە دڵ نەبووە، لەلایەن بەرپرسانی کەناڵی سکای سپۆرت رەتکراوەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Business Excellence، بیانکا وێستوود پێشکەشکاری ئینگلیزی تەمەن 50 ساڵ کە 22 ساڵی ژیانی خۆی لەگەڵ کەناڵی Sky Sport بەرێکردووە، نهێنیەکی گەورە سەبارەت بە سەرەتای ژیانی وەرزشی خۆی ئاشکرا دەکات.

وێستوود کە وەک یەکەم پەیامنێری ئافرەت لە بەرنامەی بەناوبانگی "تۆپی پێی شەممە" دەناسرێت دەڵێت '' ساڵانێک لەمەوبەر لە کاتی تاقیکردنەوەی کامێرادا پێیان گووتووە تۆ سەرنجڕاکێش نیت. وێستوود بانگەشەی ئەوە دەکات کە سێکسیزم لە تۆپی پێدا بوونی هەیە.

ئەو خانمە پەیامنێرە لە دیمانەکەیدا دەڵێت '' کاتێک تاقیکردنەوەی کامێرام بۆ کەناڵی سکای سپۆرت کرد، پێیانگووتم تۆ بۆ سکای ناگونجێیت، بەڵام پێموابوو زۆر خراپ نیم. هەروەها پێیانگووتم تۆ وەک ئافرەتێک دەبێ دەموچاوت سەرنجڕاکێش بێت. لە دڵی خۆمدا گوتم بۆچی سەرنجڕاکێش بم؟ لە کاتێکدا پیاوانێک هەن کە سەرنجڕاکێش نین ''.

وێستوود لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لەوە دەکات سێکسیزم لە تۆپی پێیدا بوونی هەیە و دڵنیاشە ئەو یەکەم ئافرەت و دوایین ئافرەت نابێت، ئەم کارەی بەرامبەر دەکرێت.