ڕاهێنەرایەتی لە ریاڵ مەدرید شەرەفێکی گەورەیە
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و راگەیەندکارەکانیش وازیان لێهێناوە.
ئەم وەرزە دوایین وەرزی مستەر کارلیتۆ لەگەڵ یانە شاهانەکە بوو ، هەر ئەمەش وایکردبوو کە بەرپرسانی تۆپی پێی بەڕازیل، ماوەیەکی زۆر هەوڵ بۆ رازیکردنی بدەن، بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان وەربگرێت، بەڵام دواجار گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2026 نوێکردەوە و کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا.
ئانچێلۆتی لە نوێترین دیمانەیەکدا سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەڵێت '' لە مەدرید هەستێکی زۆر باشم هەیە و هەست بە دڵخۆشیەکی گەورە دەکەم. زۆر دڵخۆشم کە لە مەدریدم و راهێنەری ڕیاڵ مەدریدم. زۆر زۆر دڵخۆشم ''.
راهێنەرەکەی یانە شاهانەکە لە بەشێکی دیکە دیمانەیەکدا کاتێک پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت، تۆ لە ریاڵ مەدرید دڵخۆشیت و ئێستاش خەریکی یاریزانێکی وەکو کلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە یانەکەتانەوە دەکات دەڵێت '' دەبێت ئەوەت لەبیربێت کە گرنگترین شت ریاڵ مەدریدە. مێرنگی یانەیەکی گەورەیە و شانازی دەکەم ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەکەم ''.