مۆرینیۆ هێشتا هۆکاری دوورخستنەوەی لە رۆما نازانێت

جۆزێ مۆرینیۆ
جۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، تاوەکو ئێستا نازانێت بۆچی و لەبەرچی، لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئیتاڵیەکە دوورخراوەتەوە.

راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە دوای دەرکردنی لە ریزەکانی یانەی ڕۆما، تاوەکو ئەم ساتە ڕاهێنەرایەتی هیچ تیپێکی نەکردووە، پێناچێت تا هاوینی داهاتووش جارێکی تر سپێشەڵ وەن پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکە وەبگرێتەوە. مۆرینیۆ لە چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییەیدا دەڵێت '' ئێستا ئازادم، بەڵام بۆ هاوینی داهاتوو دەمەوێت جارێکی تر دەست بە کاری راهێنەرایەتی بکەمەوە. هەڵبژاردەی پورتوگال؟ لە تۆپی پێدا هیچ شتێک پێشبینی بۆ ناکرێت، منیش هەموو ژیانم تۆپی پێیە، دەتوانم ڕاهێنەری هەر تیپێک بکەم و هیچ کێشەیەکم نییە ''.

مۆرینیۆ سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی رۆمای ئیتاڵیا دەڵێت '' زەحمەتە تێبگەین چۆن ڕاهێنەرێک دووجار لەسەر یەک گەیشتبێتە دوو یاری کۆتایی پاڵەوانتیەکانی ئەوروپا و لە کارەکەی دووردەخرێتەوە. ئەمە تاکە شتێکی سەیرە لەم دۆخەی ئێستا و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نازانم ''.