فیفا سکاڵاکەی بەرامبەر داهێنەری سپرای دۆڕاند

هاینێ ئالمانیێ داهێنەری سپرای
هاینێ ئالمانیێ داهێنەری سپرای

هاین ئالمانیێ داهێنەرى  سپراى ناوبژیوانانى تۆپی پێ بووە کە بەکار دەهێندرێت بۆ دیاریکردنى مەوداى نێوان تۆپ و دیوارى بەرگری. چوار ساڵ لەمەوبەر ئالمانیێ سکاڵای لەسەر ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا تۆمارکرد و داوای سزای 4 ساڵ زیندانیکردنی کرد.

ئەو کەسە دەڵیت کە فیفا بەبێ مۆڵەتی ئەو ئەم سپرایەی بەکارهێناوە و مافی خاوەنداریەتیان پێنەداوە. هەروەها داوای قەرەبوویەکی قورسی کردبوو بە بڕی 40 ملیۆن دۆلار، بەڵام فیفاش بە هەمان شێوە سکاڵای لە دژی ئەو کەسە تۆمار کرد و پێیانوایە کە ئالمانیێ هەرگیز داهێنەری ئەم سپرایە نەبووە.

ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە هاین ئالمانیێ لە شەڕێکی درێژخایەنی دادگادا سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێناوە و مافی خاوەنداریەتی سپراکەی بەدەستهێناوە. دادوەرێک لە دادگای فیدراڵی 25 لە ڕیۆ دی جانیرۆ داواکارییەکەی فیفای ڕەتکردەوە و هاینی وەک داهێنەری ئەو سپرایە ناساند کە ناوبژیوانانی تۆپی پێ بەکاریدەهێنن.