ڤیدیۆ... دوای پێكانەكە قورسەكەی گیانی لەدەست دا

ساتی بەربوونەوەی یاریزانە لاوە جەزائیرییەكە
ساتی بەربوونەوەی یاریزانە لاوە جەزائیرییەكە

وەسیم جەزار یاریزانی 17 ساڵانی تیپی "نەجم عود ماع"ـی جەزائیری لە یاریی تیپەكەیان بەرامبەر تیپی "ئەمال مەرائونە" تووشی پێکانێکی سەختی سەری بوو، دواتر کۆچی دوایی کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی جەزائیر ئەو یاریزانە لاوە دوای رووداوەكە نزیکەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانەیەکی جەزائیر لەژێر چاودێری پزیشكان ماوەتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی برینێکی سەخت لە سەری، شەوی رابردوو گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیاریی میدیایەكانی جەزائیر، یاریزانەکە لێدانێکی قورس بەر سەری کەوتووە و زمانی قووتداوە و هۆشی لەدەستداوە.
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر لە هەژماری فەرمی خۆیان لە سۆشیاڵ میدیا پرسەیەكی هاوخەمیان بۆ كۆچی دوایی ئەو یاریزانە لاوە بڵاوكردووەتەوە و نووسیویانە: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە دڵەوە ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەكەین لە خودای پەروەردگار دەپاڕێینەوە بۆ ئەوەی كۆچكردوو باختە بەر سۆز و میهرەبانی خۆی.