سیریل فیدرشوفن: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر هاوسەنگیی وزەی جیهان دەبێت

سیریل فیدرشوفن، شارەزای بواری وزە و جیۆپۆلەتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سیریل فیدرشوفن، شارەزای بواری وزە و جیۆپۆلەتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

K24 – هەولێر

شارەزایەکی بواری وزە و جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، بەردەوامیی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کاریگەریی لەسەر هاوسەنگیی وزەی جیهان دەبێت و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق زیانی بۆ ناوچەکە دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئاداری 2024، سیریل فیدرشوفن، شارەزای بواری وزە و جیۆپۆلەتیکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمستردام، لە میانەی گەشتێکی هەوڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستە ڕوودەدات لەنێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی لوولەی نەوتی تورکیا - عێراق، کە مانگانە زیانی یەک ملیار دۆلاری گەیاندووە بەژێرخانی عێراق.

بەگوتەی ئەو، "کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت مافی خۆیانە لە هەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە حکوومەتی عێراقیش ڕێز لە داواکارییەکانیان بگرێت، ئەو داواکاریانەی بەپێی ڕێککەوتن لەنێوان حکوومەتی کوردستان و حکوومەتی عێراق کراون، پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێگە بدات هەرێمی کوردستان بدات بەپێی دەستوور نەوت هەناردە بکات."

سیریل فیدرشوفن گوتیشی: "پێویستە مافی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوتیش بدرێت، چونکە بە هەناردەکردنەوەی ئەم نەوتە وادەکات زیانی کۆمپانیا نەوتییەکان کەمتر بێتەوە."

ئەو دەشڵێت: "سەبارەت بە ئەوروپا نەوتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاریگەری هەیە پێشووتریش ئەم کاریگەرییە نیشاندراوە، وەک دەزانن ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری هەیە لە بواری وزە لە جیهاندا و لە ناوچەکەش هەناردەکردنەوەی ئەم نەوتەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو کۆمپانیا وەبەرهێنەرە نەوتییەکانی ئەمەریکی کە ئێستە لە عێراق کار دەکەن، هەناردەکردنەوەی ئەم نەوتە سوودی بۆ ئەوانیش دەبێت".

ئەو شارەزایە ڕاشیگەیاند، ڕاگرتنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لوولەی نەوتی تورکیا کاریگەری دەبێت لەسەر هاوسەنگیی وزە لە جیهان. ئەگەر سەیری بازاڕی نەوتی جیهانیی بکەین، دەبینی کورتهێنان لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا هەیە، ساڵانە 1.5 ملیار بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا هەیە، بەڵام هەناردەکردنەوەی ئەمە بێگومان کاریگەری دەبێت.