وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات تیكتۆك رابگرێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری گه‌یاندنی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، داواكارییه‌كانیان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ راگرتنی پلاتفۆرمی تیكتۆك له عێراق؛ ده‌شڵێت، عێراق له لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌رچووه كه زۆرترین ته‌ماشاكه‌ری پێگه و وێبسایته پۆڕنۆكانن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی ئاداری 2024) هیام یاسری، وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، داواكارییه‌كانیان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ راگرتنی پلاتفۆرمی تیكتۆك له عێراق. گوتیشی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌نگاوه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن، پێویستیان به پشتیوانی په‌رله‌مان هه‌یه.
هیام یاسری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ره‌كانی عێراقی بۆ پێگه و وێبسایته پۆڕنۆكان له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2023 زیاتر له نیو ملیار بووه. روونیشیكرده‌وه ئه‌و ژماره‌یه له مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا بۆ 89 ملیۆن سه‌ردانیكه‌ر دابه‌زیوه.
رۆژی 14ـی ئادار، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێكی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به را‌گرتن و داخستنی ئه‌و پێگه و وێبسایت و تۆڕانه‌ی ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌ده‌ر له ره‌وشت و ئادابی گشتی و دژ به كتێبه پیرۆزه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و سێمبوڵه‌كانی ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و خراپه‌كاری به‌گشتی له‌ناویشیاندا هاوڕه‌گه‌زخوازی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر رۆژی 5ـی تشرینی دووه‌می 2022، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیاری دا، زیاتر له 400 وێبسایتی سێكسی بلۆك بكات. هاوكات له‌سه‌ر راسپارده‌ی هیام ئه‌لیاسری، وه‌زیری گه‌یاندن، تیمێكی ته‌كنیكی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره پێكهێنرابوو.
رۆژی (چوارشه‌ممه 13ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تیک‌تۆک ناچار دەکات لەو کۆمپانیایە چینییە جیاببێتەوە کە خاوەندارێتی دەکات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا ڕۆژی چوارشەممە بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تیک‌تۆک ناچار دەکات لەو کۆمپانیایە چینییە جیاببێتەوە کە خاوەندارێتی دەکات، كه سزای ئەمه‌ریكای له‌سه‌ره.
له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به 352 ده‌نگ ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆژه یاساكه دا و 65 ئه‌ندامی دیكه‌یش دژی پڕۆژه یاساكه ده‌نگیان دا.