له‌باره‌ی دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌نداوی مووسڵ روونكردنه‌وه ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق جه‌خت له سه‌لامه‌تی به‌نداوی مووسڵ ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی تایبه‌ت به دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و به‌نداوه بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوورن له راستییه‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراقدا هاتووه: به‌شێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ناڕاستیان له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌نداوی مووسڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه سه‌رجه‌میان دوورن له راستییه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یجانه تۆمار ده‌كه‌ین، كه بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له نێو شه‌قامی عێراقیدا و هه‌واڵی ناڕاستییان له‌باره‌ی به‌نداوی مووسڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق روونیشیكرده‌وه، به‌نداوی مووسڵ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ئاماده‌ی گلدانه‌وه‌ی هه‌موو قه‌باره‌یه‌كی ئاوه و كاری چاككردنه‌وه‌ش هه‌میشه تێیدا به‌رده‌وامه.
بەنداوی مووسڵ (بە عەرەبی: سد الموصل) گەورەترین بەنداوی سەر رووباری دیجلەیە لە عێراق و چوارەم گەورەترین بەنداوی ئاویی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ئه‌و به‌نداوه چوارەم گەورەترین عەمبارکردن و کۆگاکردنی ئاوە لە ناوچه‌كه‌دا و توانای گلدانەوەی نزیکەی هەشت ملیار مەتر سێجا ئاوی هه‌یه، زۆرترین توانای کۆگاکردنی ئاوی تێدایە کە نزیکەی 11 ملیار مەتر سێجایە و بۆ ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵی سوودی لێدەبینرێت، درێژی بەنداوەکە 3.4 کیلۆمەترە و بەرزییەکەی 113 مەترە. بەنداوەکە چوار تۆربینی بەرهەمهێنانی کارەبای تێدایە توانای هەر یەکێکیان 100 مێگاواتە، بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری شارەکە لە ساڵی 2007 ئەو بڕە بووە 750 مێگاوات و کارەبای بۆ 675 هەزار ماڵ دابین دەکرد، لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی 2014 و داگیرکردنی شارەکە لەلایەن داعشەوە ئەو ڕێژەیە کەم بووەوە بۆ کەمتر لە 320 مێگاوات.