عەلی دۆلەمەری: دەمانەوێت وەبه‌رهێنه‌ری فەرەنسی بهێنینە هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، دەمانەوێت وەبه‌رهێنه‌ری فەرەنسی بهێنینە هەرێمی کوردستان.

عەلی دۆلەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ فه‌ره‌نسا، بە کوردستان24ـی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی گەورەی بۆ وەبەرهێناننکردووە و لەو چوارچێوەیە دەمانەوێت وەرهێنه‌رانی فەرەنسی بهێنینە هەرێمی کوردستان.

عەلی دۆلەمەری دەشڵێت، پەیوەندییەکانمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا لە ئاستی دۆستایەتی و کولتووری دەبەینە ئاستی بازرگانی، بۆ ئەو مەبەستەش ئایاری ئەمساڵ بە هاوکاریی حکومەتی فەرەنسا کۆڕبه‌ندێكی ئابووری ئەنجام دەدەین.

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتوون لە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە پاریسن و بڕیارە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسی ئەنجام بدەن.

بەپێی بەرنامەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، بڕیارە سبەی لەناو پەرلەمانی فەرەنساش مەراسیمێکی تایبەت بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بەرێوەبچێت.