ئەمڕۆ باران زیاتر لە دهۆک دەبارێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ نمە باران تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆک باران زیاتر دەبێت.

بەشى پێشبینى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە (26ی ئاداری 2024) لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام لە ئێوارەدا بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە لە ئاستی هەرێمدا ڕێژەی دابارین پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی سبەی چوارشەممە، کەشناسی ئاماژەیداوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ بە تایبەتی لە کاتەکانی بەرەبەیاندا.

هەروەها ئاماژەیداوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە جیاوازی دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەو.