شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کونسوڵخانه‌ی ڕووسیای کرد

K24 - هەولێر

شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ره‌خۆشی بۆ قوربانیانی "هێرشه‌ تیرۆرستییه‌که‌ی" مۆسکۆ، سه‌ردانی کونسوڵخانه‌ی ڕووسیای کرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26-03-2024، شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆکی دیوان و ژماره‌یه‌ک له‌ ڕاوێژکاران و به‌رپرسان له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان؛ بۆ گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ قوربانیانی "هێرشه‌ تیرۆرستییه‌که‌ی" ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردووی مۆسکۆ، سه‌ردانی کونسوڵخانه‌ی گشتیی ڕووسیایان له‌ هه‌ولێر کرد.

سەرۆکایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "وێڕای گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی، شانده‌که‌ پرسه‌نامه‌یه‌کی له‌ تۆماری پرسه‌دا نووسی و به‌ ناوی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزان و که‌سوکاری قوربانیان و گه‌ل و حکوومه‌تی ڕووسیادا ده‌ربڕی".

له‌ پرسه‌نامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ "ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌یسه‌لمێنیت تیرۆر و تونڕه‌وی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددییه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و، دەبێت کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی  یه‌کگرتوو بێت و له‌ هاریکاریی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بێت بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر".