زانایه‌كی زانكۆی ئه‌زهه‌ر: ئاده‌م یه‌كه‌مین مرۆڤی سەر زەوی نه‌بووه
K24 - هەولێر:
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، لێدوان و بۆچوونی زانایه‌كی ئایینی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به فراوانی ته‌نی، كاتێك ڕایگه‌یاندبوو، "ئاده‌م یه‌كه‌مین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی نه‌بووه".
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی (ابواب القرا‌ن) له ته‌له‌ڤزیۆنی (ئیكسترا نیوز)ـی میسری، محه‌ممه‌د سالم ئه‌بو عاسی زانای ئایینیی زانكۆی ئه‌زهه‌ر گوتی: "پێناچێت ئاده‌م یه‌كه‌مین مرۆڤی سەر زەوی بوبێت".
قسه‌كانی ئه‌بو عاسی بووه جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جیهانی ئیسلامی، كاتێك ناوبراو له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "كاتێك له قورئانی پیرۆزدا باس له گفتوگۆی نێوان (خودای گه‌وره و فریشته‌كان) كراوه و هه‌روه‌ك خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: "وإذ قال ربك للملائكة إني جاعل في الأرض خليفة قالوا أتجعل فيها من يفسد فيها ويسفك الدماء ونحن نسبح بحمدك ونقدس لك"، واته فریشته‌كان داوا له خودای گه‌وره ده‌كه‌ن کە ئەوان هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستن و ئەفرێندراوی دیكه‌ی خراپه‌كار له‌سه‌ر زه‌وی نیشتەجێ نەکات. بۆیه ده‌پرسین کە له میانه‌ی گفتوگۆكانی نێوان (خودای گه‌وره) له‌گه‌ڵ فریشته‌كان ده‌رده‌كه‌وێت باسی مرۆڤ كراوه، ئایا ئاده‌م ئەوکاتە هه‌بووه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره، چونكه فریشته‌كان چۆن زانیویانه مرۆڤ خراپه‌كاریی له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوده‌كاته‌وه، بۆیه به‌ر له ئاده‌م، پێده‌چێت مرۆڤی دیكه له‌سه‌ر زه‌وی هەبووبێت".