عاسم جیهاد: حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی چاره‌ی به‌په‌له‌ی دۆسییه‌ی نه‌وتدان
K24 - هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌تی ئێستای عێراق چاره‌كردنی كێشه‌ی دۆسییه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور؛ ده‌شڵێت: لیژنه‌ی ته‌كنیكی و یاسایی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی چاره‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 26ـی ئاداری 2024) عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌تی ئێستای عێراق بریتییه له چاره‌كردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا و ده‌ستوور و "بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی"ـیشی بۆ خزمه‌تی گشتیی به بنه‌ما گرتووه.
عاسم جیهاد ڕوونیشی كرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌زاره‌تی نه‌وتی ڕاسپاردووه بۆ پێكهێنانی لیژنه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ پێداچوونەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تایبه‌ت به پرسی نه‌وت.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، وەزارەتی نەوت لیژنەی هاوبەشی تەکنیکی و یاسایی و کارگێڕی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم پێکهێناوە بۆ دیراسەکردنی ئەو کێشانە بەمەبەستی چاره‌كردنی دۆسییه‌ی نه‌وت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، لە یاسای بودجەدا ئەوە دیاری کراوە كه نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێته حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی فیدراڵیش له‌و ڕووه‌وه له پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەرپرسە.
ڕۆژی دووشه‌ممه 25ـی ئاداری 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، تا ئیستاش سوورە لەسەر ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، بکاتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، هیچکات بە بڕیاری عێراق هەناردەی نەوت ڕانەگیراوە، بەڵکوو ئەوە بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی بازرگانیی پاریس بووە.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە "زیانمەندی گەورە لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە حکوومەتی عێراقی بووە".
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەی ڕوون کردووەتەوە؛ دیارترین هۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت تا ئیستە، ئەو کۆمپانیایانەن کە لە کەرتی نەوتی هەرێم کار دەکەن، چونکە بە گوتەی وەزارەتی نەوت، ئەو کۆمپانیایانە سەرجەم نەوتەکەیان ڕادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.