فابریزیۆ رۆمانۆ دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە

فابریزیۆ رۆمانۆ
فابریزیۆ رۆمانۆ

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی دیاری ئیتاڵی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، ئەو دەنگۆیە ناڕاستە ڕەتدەکاتەوە گوایە بەرامبەر ناوهێنانی یاریزانانی بارسێلۆنا و بازاڕ گەرمییان، نزیکەی 400 هەزار یۆرۆی لەو یانەیە وەرگرتبێت.

لە ماوەی ڕابردوو هەژمارەیەکی ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بە ناوی Josep Andres هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، گوایە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، نزیکەی 400 هەزار یۆرۆیان پێشکەشی فابریزیۆ ڕۆمانۆ کردووە، بۆ ئەوەی ڕیکلام بۆ یاریزانەکان بکات، بەڵام ڕۆژنامەنوسەکە هەر زوو ئەو هەواڵە ناڕاستەی ڕەت کردەوە.

ڕۆمانۆ لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت '' ئەگەر ئێوە بڕواتان بە هەژمارەیەکی ساختە بە ناوێکی ساختە و هەروەها وێنەی ساختە و 3 تویتی ساختە و لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک هەواڵی بێ بنەمای  کەسێکی نادیار هەیە، ئەوا پێویستە لەو خەوە قوڵە هەڵسنەوە و کێشەیەکی گەورەتان هەیە ''.

وەڵامی فابریزیۆ رۆمانۆ دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێکی ساختە
وەڵامی فابریزیۆ رۆمانۆ دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێکی ساختە