شارەزایەک: هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەبێت بە سازانی لایەنەکان بێت

kurdistan24.net

K24 - هەولێر

دوڕەید تۆفیق، شارەزای بواری هەڵبژاردنی عێراق لە میانەی بەشداربوونی لە بولتەنی هەواڵەکانی کوردستان24 گوتی: هەر گۆڕانکاریی و هەموارێک لە یاسای هەڵبژاردنەکان دەبێت جێگەی ڕەزمەندی لایەن و هێزەکان بێت بوار بۆ بەشداربوونی سەرجەم هاووڵاتییان بڕەخسێنرێت.

هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی داواکارە لە ئێستاوە کار بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێت و بەشێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ترسیان لە گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ پڕۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووە هەیە بۆیە داوای گەڕاندنەوەی یەک بازنەیی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دکەن.

دوڕەید تۆفیق دەڵێ: تا وەکوو ئێستە پرسی یەک بازنەیی و فرەبازنەیی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە بۆیە بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق پرسی بازنەکانی هەڵبژاردن یەکلا دەکرێتەوە، لە نێویشیاندا پێشنیازی بە بازنە کردنی شارۆچکەکان گرفتێکی گەورەیە چونکە بەشێک لە شارۆچکەکان لە پارێزگاکان جیاکراونەتەوە و گۆڕانکاری دیمۆگرفی کراوە و ئەو دابەشکارییەش لەلایەن وەزارەتی پلاندانان جێگیر نەکراوە، بۆیە هەر گۆڕانکاریی و هەموارێک لە یاسای هەڵبژاردنەکان دەبێت دەبێت جێگەی ڕەزمەندی تەواوی لایەن و هێزەکان بێت بوار بۆ بەشداربوونی سەرجەم هاووڵاتییان بڕەخسێنێت.

عه‌دنان زورفی ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فای عێراقی ڕایگەیاندووە، "حکوومەتی ئێستای عێراق توانای چارەکردنی کێشەکانی نەماوە هەر بۆیە به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ یان له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو دەکرێت.